Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:36

گۆرانیبێژی جه‌زائیری (ره‌شید ته‌ها)  کۆچی دوایی کرد

به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 12/9/2018 گه‌وره‌ گۆرانیبێژی جه‌زائیری ره‌شید ته‌ها، له‌ ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

ره‌شید ته‌ها له‌دایكبووی 1958، ماوه‌ی 50 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ژی، یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی جه‌زائیر، شێوازێكی تایبه‌تی به‌خۆی هه‌بوو كه‌تێكه‌ڵاو بوو له‌ موزیكی جه‌زائیری و رۆكی رۆژ ئاوایی له‌  دیارترین ئه‌و گۆرانیه‌ی پێی ناسراوه‌ گۆرانی "عه‌بدولقادر"ه‌.

شایانی باسه‌ له‌ هه‌شتایه‌كانی ساڵانی رابردوو گۆرانیبێژ ته‌ها  له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵی موزسیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر موزیكی فه‌ره‌نسی هه‌بوو. .

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.