Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:34

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌شداریی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی میوزیکی کرد 

سوپاس و رێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی به‌شداربوو
کوردستان TV
100%

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌شداریی له‌ مه‌ڕاسیمی  ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی میوزیكی  چالاكی قوتابخانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر كرد.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (١٢/٩/٢٠١٨)ی زایینی، (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له دوو ‌ خولی جیاواز كرد كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ (ژینگه‌و ته‌ندروستی وئایدز) بۆ كارمه‌ندانی چالاكی قوتابخانه‌كان و خولی میوزیكی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ ماندووبوونی به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی چالاكی قوتابخانه‌كان و قوتابیانی به‌هره‌مه‌ندی سه‌ر به‌ ‌ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر.

له‌رێوره‌سمێكدا كه‌ د. پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، سه‌ره‌تا سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)، دواتر چه‌ند گۆرانی و پارچه‌ مۆسیقایه‌ك له‌لایه‌ن قوتابیانی به‌هره‌مه‌ند پێشكه‌ش كران، پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سوپاس و رێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی به‌شداربووی هه‌ردوو خولی میوزیك و ژینگه‌ و ته‌ندروستی و ئایدز.

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.