Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

پێشانگایه‌کی تایبه‌تی رێکخراوی کوردستان فۆتۆ له‌ ئه‌مریکا

بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%


رێكخراوی كوردستان فۆتۆ بەجیا دوو پێشانگای گەڕیدەیی جیاواز لە ئەمریكا و كوردستان دەكاتەوە .

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا رێكخراوی كوردستان فۆتۆ لە واشنتن پایتەختی ئەمریكا بەبەشداری 15 فۆتۆگرافەر لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق بە ناونیشانی (ڕەوەند)  پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی لە واشنتن و كالیفۆرنیای ئەمریكا دەكاتەوە .

 شێرزاد رەسوڵ فەقێ، سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ راگەیاند ، ئومێدەکانی دوای جەنگ و کەلتووری پێکڤەژیان و ئاشتی و تەبایی، لە ئاسۆی پەروەردەوە سەردەردەهێنن و لە بۆتەی وێنە ڕەنگاڵەییەکاندا دەبنە هۆی کەمەندکێشکردنی سەرنجی سەردانیکەران و لە ماوەی 13 ی سێپتەمبەر تا 13 ئۆکتۆبەردا لە چەند ناوەندا ژماره‌یه‌ك پێشانگا له‌  واشنتن و کالیفۆرنیا نمایش دەکرێن .

 جێی باسە كوردستان فۆتۆ ئەوە بۆ جاری دووەمە پێشانگەی تایبەتی لە دەرەوەی كوردستان بكاتەوە و ساڵی 2017 پێشانگەیەكی كولتووری لە بەریتانیا كردەوە . 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.