Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:29

ئه‌حمه‌د خه‌لیل گۆرانییه‌ک بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ڵێت

له‌ لایه‌ن بڕیار فه‌تاح كاری ده‌رھێنانی بۆ كراوه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " له‌ ژێر ناوی  "هیوا " گۆرانییه‌ك بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ڵێت و بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌ .

ئه‌حمه‌د ئاشكرایده‌كات گۆرانی " هیوا "  له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و كه‌مپێنانه‌دایه‌ كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌ شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت و گۆرانییه‌كه‌ش تایبه‌ته‌ بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ، وتیشی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌  بڵاو ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن بڕیار فه‌تاح كاری ده‌رھێنانی بۆ كراوه‌ .

ئه‌حمه‌د خه‌لیل له‌ ساڵی 1984 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 2004 ده‌ستی به‌ كاری به‌ كاری گۆرانی گوتن كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یك كلیپه‌ ، ناوبراو له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاری نوێیه‌ كه‌ هێشته‌ بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.