بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید له خوێندا، ئه‌ویش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاره كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
هۆكاره‌كانی :
1. جگه‌ره كێشان.
2. به‌رزه په‌ستانی خوێن.
3. نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گورچیله.
4. كێشه له غودده‌ی ده‌ره‌قی.
5. هۆكاری ته‌مه‌ن و بۆ ماوه‌یی.
نیشانه‌كانی به‌رزی چه‌وری خوێن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
نیشانه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن كۆمه‌ڵێك شت روو ده‌دات وه‌كو به‌رز بوونه‌وه‌ی فشار یان نه‌خۆشییه‌كانی دڵ یان هه‌ستكردن به ئێشانی پاشه سه‌ر بۆیه تاكو به شێوه‌یه‌كی رۆتینی له تاقیگه‌دا پشكنینی خوێن نه‌كرێت ده‌رناكه‌وێت، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو ته‌مه‌ن (20) ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌و ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌و نێرگله ده‌كێشن پێویسته به سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چه‌وری بكه‌ن.
ده‌ست نیشان كردنی نیشانه‌كانی :
ته‌نها به پشكنینی خوێن چه‌وری خوێن دیاری ده‌كرێت كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
Total Cholesterol
ئه‌مه به چه‌وری ناو خوێن یان چه‌وریه مه‌ترسیداره‌كه ناسراوه ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی له (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژه‌یه بۆ چه‌وری به‌رز.
HDL ئه‌مه جۆرێكه له چه‌وری كۆلیسترۆڵ كه به چه‌وری سوود به‌خش ناسراوه.
LDL ئه‌مه‌شیان جۆرێكه له چه‌وری كۆلیسترۆڵ كه به چه‌وری زیانبه‌خش ناسراوه.
Triglyceride چه‌وری سیانی كه به چه‌وری سه‌ر جگه‌ر ناسراوه، كه زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌م جۆره چه‌وریه‌ی به‌رزه، پێویسته ئه‌م چه‌وریه زیاتر نه‌بێت له 200 mg/dl .
كاتێك پشكنینی چه‌وریه‌كان ده‌كرێت له تاقیگه‌دا پێویسته له‌سه‌ر نه‌خۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نه‌خوات ئینجا پشكنینی چه‌وری خوێن بكات.
ئاڵۆزییه‌كانی چه‌وری به‌رزی خوێن :
ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نۆره دڵی و جه‌ڵده‌ی مێشك و گیرانی ده‌مارو مولوله‌كانی خوێن.
چاره‌سه‌ری :
گۆران له شێواز‌و ستایلی ژیان وه‌كو وه‌رزش كردنی ڕۆژانه‌و خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و خۆپاراستن له‌و خواردنانه‌ی چه‌وری زۆری تێدایه وه‌كو گۆشتی سوور‌و په‌نیرو ماست و نان، واز هێنان له جگه‌ره‌و نێرگله كێشان و دووركه‌وتنه‌وه له گشت خواردنه‌وه كهولیه‌كان وه‌كو بیپسی و مه‌ی و بیره.
چاره‌سه‌ری ده‌رمانی :
به‌كارهێنانی حه‌بی (Omega 3) بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌ر ڕێژه‌ی چه‌وری (TG) له نێوان (200) بۆ (300) ملگم/دسلیتر بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی زیاتر بوو له‌مه پێویسته حه‌بی (Avarostatin) یان ده‌رمانه‌كانی (Fibrate) به‌كاربهێنێت یان (Lopid 600) بۆ ماوه‌یه‌ك به‌كار بهێنێت تا ئه‌و كاته‌ی چه‌وری كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه/ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.