Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:45

"خالید حوسێنی" ڕۆمانی (نوێژێک له‌سه‌ر ده‌ریا) بڵاوکرده‌وه‌

به‌ زمانی هۆڵه‌ندی
کوردستان TV
100%

 نووسه‌ر"خالید حوسێنی"  نوسه‌رێكی جیهانیه‌ خه‌ڵكی كابوله‌ له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان تا ئێستا چوار ڕۆمانی چاپ كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نووسه‌ره‌ ناسراو و به‌ناوبانگاكانی جیهان رۆمانه‌كانی له‌ ژێرناوی " كه‌ گرنگترینیان "كۆلاره‌وان" و "هه‌زار خۆری دره‌وشاوه‌"  و "چیاكان ده‌نگیان دایه‌وه‌" دان .

سه‌ره‌تا خالید حوسێنی كاری پزیشكی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا وازی له‌ كاری پزیشكی هێناوه‌ ته‌نیا كاری نووسین ده‌كات  دوا به‌رهه‌می ئه‌م نوسه‌ره‌ ڕۆمانێكه‌ به‌ ناونیشانی (نوێژێك له‌سه‌ر ده‌ریا- Bed by the sea)،كه‌ مانگی ئابی 2018 به‌ زمانی ئینگلیزی و زۆربه‌ی زمانه‌ زیندووه‌كانی دنیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ی (ئالان كوردیی)ه‌.

ڕۆمانی خالید حوسه‌ینی "نوێژێك له‌سه‌ر ده‌ریا"، به‌ زمانی هۆڵه‌ندی له‌ كتێبخانه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌م ڕۆمانه‌ی دیسان باس له‌ ململانێیه‌كی دیكه‌ی نابه‌رانبه‌ری مرۆڤ ده‌كات، له‌ جه‌نگێكی داسه‌پاودا به‌سه‌ر گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یانی وه‌ك ئالان كوردی ده‌بنه‌ قوربانی و ماڵولانه‌یان لێده‌شێوێت.

شایانی باسه‌ گشت كتێبه‌كانی باس له‌ بارودۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات.

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.