وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە ڕوسیا دەکات کە ڕێگربێت لە ڕودانی جەنگ لەئیدلیب و هێرشی کیمیایی بۆسەر ئەو شارە،و دەڵێ هێرشی سەر ئیدلب ئەنجامی کارەساتباری لێدەکەوێتە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەبنە قوربانی.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە رووسیا کرد کە توانا و کاریگەرییەکانی خۆی لەسەر حکومەتی سووریا بەکار بێنێت بۆ رێگریکردن لە بەکاربردنی چەکی کیمیاییلەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ئیدلیب.
وتی: هێرشێکی فراوان لە ئیدلب، ئەنجامی کارەساتباری بۆ ملیۆنان کەس لێ دەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد بەدڵنیاییەوە ئەوە گرنگە کە شەڕی ئەو تیرۆریستانە بکرێت کە لە لیستی نەتەوە یەکگرتووەکاندان، ئێمە لەسەر ئەوە کۆکین، بەڵام ئەوەی کە لە شوێنێکی هەڵە و کاتێکی هەڵەدان، مشت‌ومڕ هەڵناگرێت چونکە ئێمە قسە لەسەر هەزاران کەس دەکەین لە دەورووبەری ئیدلب.
ڕاشیگەیاند ئەوە روونە کە رووسیا توانای دانانی کاریگەری لەسەر رژێمی سووریای هەیە و ئێمەش بەردەوامین لەسەر ئەوەی کە ئێستا ئەو توانایە بەکار ببرێت بۆ رێگرییکردن لە بەکاربردنی چەکە کیمیاییەکان لە هەموو بارودۆخەکاندا.
هه‌ر له دیداریدارهكهدا زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بكات، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا توانی ئه‌و كاره‌ش بكات، ئه‌وا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م دۆخێكی جیاواز، كه سنووره‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمزیش تێده‌په‌ڕێنێت، به‌دووریشی نه‌زانی، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له داهاتوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه".
زه‌ریف ره‌تیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هیچ نیازێكی بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بێت و گوتی: به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نابێت هه‌ر بیریش له‌وه بكه‌ینه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌یتوانی رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ببێته‌وه، ئه‌وا پێویسته به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌ی تاران بگرن".
زه‌ریف جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌شی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرده‌وه و ئاشكرایكرد: "به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم له‌چوارچێوه‌ی بژارده پێشنیازكراوهكانیدایه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.