Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:37

گرووپی گۆدۆ یه‌که‌م به‌رهه‌می هونه‌ری نمایشده‌کات

له‌ لایه‌ن نوسەری فەرەنسی " یۆژین مینیسکۆ" ده‌قه‌كه‌ی نووسراوه‌
کوردستان TV
100%


گروپی شانۆی گۆدۆ یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له‌ ژێر ناوی " شانۆی كورسیه‌كان " به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ مانگی 10ی ئه‌مسالیشدا نمایشی یه‌كه‌می بۆ ده‌كه‌ن .

شانۆی كورسیه‌كان له‌ لایه‌ن نوسەری فەرەنسی " یۆژین مینیسکۆ" ده‌قه‌كه‌ی نووسراوه‌ و " هه‌ورامان وریا قانیع " كاری وه‌رگێرانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و كاری ده‌رهێنانی شانۆكه‌ش له‌ لایه‌ن " داستان بارزان " ه‌ وه‌ كراوه‌ .

چیرۆكی شانۆكه‌ باس كردنه‌ له‌ مرۆڤ كه‌   لە قۆناغێکدا دەیەوێ بگەڕێتەوە تەمەنی رابردووی و ئەو شتانە بەدەستبهێنێ کە نەیتوانیەوە بەدەستیان بهێنیت ، هەروەها دەقەکە لەسەر ئەوەش دەوەستێت کە مرۆڤ بە بەردەوامی چاوەڕوانی فریادڕەسێک دەکات رزگاری بکات .

ده‌رهێنه‌ری شانۆكه‌  " داستان بارزان " ئاشكرایده‌كات شانۆ بۆ مرۆڤەو ولەپێناو مرۆڤدایە، گرنگە هەموو مرۆڤێک شانۆ ببینێت ، شانۆ کۆڵەکەیەکی گەورەی ناو دنیای شارستانی و کلتوری مرۆڤە، مرۆڤ هەمیشە پێویستی بە شانۆیە .

 وتیشی  بۆ ئەوەی خاوەنی شانۆیەکی زیندوو بین پێویستە ستایل و فۆڕمی جیاواز ئیش بکەین، گروپەکە ئامانجیەتی شانۆی کوردی بە شانۆنامە جیهانی و میتۆدە شانۆیییە جیهانیەکان دەوڵەمەند بکات .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.