دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له هه‌موو كارێكی هونه‌ریی ، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " رێناس وریا " بۆ یەکەمجار کلیپێکی نوێ بە ناوی "خۆزگە دەتزانی" بڵاودەکاتەوە .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه ئەکتەری سەرەکی فیلمی "ژانی گەل" بووە ، ئاشكرایده‌كات ، گۆرانی " خۆزگه ده‌تزانی " له ئاواز و دابەشکردنی هونەرمەند " هەرێم سەڵاح " ە تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " هێمن حه‌مید " نووسراوه و " یوسف ستار" كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه .
رێناس وریا له شاری سلێمانی له دایك بووه و به‌شی میوزیكی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی له شاری سلێمانی ته‌واو كردووه و یەکێک بووە لە ئەندامانی گروپی کیژانی سلێمانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.