Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:39

باڵیۆزخانەی ئەمریکا : هیچ دیدارێک لە نێوان ماککۆرگ و قاسم سولەیمانی ئەنجام نەدراوە

قاسم سولەیمانی بە نهێنی لە گەڵ ماككۆرگ كۆبۆتەوە
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا  ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە ئاماژە بەوە دەدەن دیدارێك لە نێوان بریت ماككۆرگ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای پاسداران ئەنجامدراوە سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و مەسەلە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەر دوو لا  

پێگەی تویتری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەناوی چاڵزگۆڵ گوتەبێژی باڵیۆزخانەكە روونكراوەتەوە بەوەی لەو ماوەیەدا هەواڵێكی نادروست بڵاوكراوەتەوە بەوەی گوایە دیدارێك لە نێوان بریت ماككۆرگ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا و قاسم سولەیمانی ئەنجامدراوە بۆ تاوتۆی كردنی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق . ئەو هەواڵە زۆر دوورە لە راستی و ئەم جۆرە كۆبوونەوەیە رووینەداوە .

چەند سەرچاوەیەكی ئێران ئەوەیان بڵاوكردەوە كە رۆژی سێشەممەی رابردوو قاسم سولەیمان بە نهێنی لە گەڵ ماككۆرگ كۆبۆتەوە و باسی پێكهێنانی حكومەتی عێراقیان كردووە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.