دوای ماوه‌یه‌ك له بێده‌نگی ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده " له ئێستادا سه‌رقاڵى كاركردنه بۆ به‌رهه‌مێكى نوێی گۆرانى كه به‌رهه‌مێكى گریكییه و به‌دوو زمانى جیاواز و دوو كولتوورى جیاواز .
ئه‌مه‌ل كورده ئاشكرایده‌كات ، یه‌كه‌م جاره كار بۆ تۆماركردنى گۆرانییه‌كى هونه‌رمه‌ندێكى جیهانى ده‌كات كه 54 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆمار كراوه ، ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌زموونێكى نوێ و ستایلێكى نوێیه كه كه‌ڤه‌رى گۆرانییه‌كه به‌رازیلى یا ئه‌مه‌ریكاى لاتینه به‌ناوى" ئاو بۆ خواردنه‌وه " .
كورده وتیشی ، ئه‌و گۆرانییه له ساڵى (1963 ) به‌زمانى پرتوگالى گوتراوه و پاشان هه‌مان ئاواز به‌ئینگلیزى گوتراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش هه‌مان كاری كردووه به‌كوردى و تۆماری كردووه ، هۆنراوه كوردییه‌كه‌ى " هێمن به‌رزنجى " نووسیویه‌تى و ئێستا به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه و به‌مزووانه بڵاوى ده‌كهاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه تا ئێستا زیاتر له 30 به‌رهه‌مى تۆماركراوی هه‌یه كه زیاتر له 10 به‌رهه‌میان كراون به‌كلیپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.