Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

زاخۆ فۆتۆگرافه‌رانی 4 پارچه‌ی کوردستان کۆده‌کاته‌وه‌

31 تابلۆی تێدا نمایشكرا
کوردستان TV
100%


كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌ شارۆكه‌ی زاخۆ و له‌سه‌ر پردی ده‌لال ، فۆتۆگرافه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كۆده‌كاته‌وه‌ .

سه‌رۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ  " شێرزاد ڕه‌سوڵ " ئاشكرایده‌كات ، بۆ یه‌كه‌مجار رێكخراوه‌كه‌یان به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری و رۆشنبیری، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیان له‌ زاخۆ كرده‌وه‌ كه‌  31  فۆتۆگرافه‌ر له‌ شار و شارۆچكه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان به‌شداریان تێدا كردبوو .

شێرزاد وتیشی پێشانگاكه‌ به‌ شێوازی گه‌رۆك بووه‌ و فۆتۆكانیش بابه‌تی جۆراوجۆربوون ، به‌ڵام زیاتر ئاماژه‌ بۆ ژیانی كورد له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كرد و جوان و پێكه‌وه‌ ژیانی كورده‌كانی ده‌خسته‌ ڕوو .

ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ فۆتۆگرافه‌ر و دام و ده‌زگای حكوومی و حزبی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر كراییه‌وه‌ كه‌ 31 تابلۆی تێدا نمایشكرا، ته‌نیا یه‌ك رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.