ڤایبەر میدیا کۆمپانیایەکی قوبرسیە و لە شاری بیلاڕوسیایە و (تالمون ماركو) خاوەنی ئەم کۆمپانیایە یە ، لە بەرواری 14ی فبرایرـی ( 2014) ه " تالمون ماركو" ڤایبەری لە کۆمپانیای" راكوتن " ی یابانی کریەوە بەرامبەر بە (900 ) ملێۆن دولار .
له ئێستادا ڤایبه‌ر بووه‌ته تۆرێكی كۆمه‌لایه‌تی ناسراوی جیهانی كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ جۆره‌كانی " ئه‌ندرۆید ، ios ، بلاك بیری ، ویندۆز فۆن ، سیمبیان سیریس 40 ، ماك و نۆكیا " .
ئه‌م تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەدات چات بکەن و نامەی دەنگی و پەیوەندی کامێرا و پەیوەندی دەنگی ئەنجام بدەن لەگەڵ هەر کەسێک کە کە ئەکاونتی هەبێ لەم تۆرەکۆمەڵایەتیە ، ڤایبەر سەرەتە تەنیا پەیوەندی دەنگی هەبوو ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی پێ دراو تا گەیشتە ئەم ئاستە .
تۆری كۆمه‌لایه‌تی ڤایبه‌ر لە لایەن کۆمپانیای (ڤایبەر میدیا )ه وه گەشەی پێ ئەدرێت ، سەرەتا کە ڤایبەر دروست کرا لەسەر مۆبایلی ئایفون بو لە بەرواری ۲ی دیسەمبەری (2010) ه بوو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕکابەری ( سکایب ) بکات ، بۆ ئاندرۆید بەرواری ۲یێۆلێو ی (2011) ە بەردەست بو لە ماوەیەکی یه‌كجار كه‌مدا (50 ) هەزار بەکار هێنەری تێپەڕان لەسەر سیستەمی ئاندرۆید .
ڤایبه‌ر بۆ ( بلاکبێری و و ویندوس فۆن ) لە بەرواری ٨ ی ماێوی (2012 ) بەردەست بوو ، لە 11ی سیبتەمبەری (2012 ) دا ( 100 ) ملێون بەکار هێنەری تێپەراند بۆ ئەو دوو سیستەمە ، هەر لەو ڕۆژەش دا ئەم بەرنامەیە بۆ نۆکیا کە بە سیستەمی سیمبیان و سامسۆنگی کە بە سیستەمی Bada کاریان دەکرد بەردەست كرا ، هه‌روه‌ها لە ۷یماێوی(2013) ڤایبەر بۆ هەردوو کۆمپیوتەری ویندوس و ماک بەردست كرا .
مارکۆ ساڵی ۱۹۷۳ لە ئسرائیل لە دایک بوە و لە سوپای ئسرائیل وەک بەڕوەبەری تەکنەلوجیای هەواڵ گری کاری کردوە و ساڵی ۱۹۹۷ چۆتە ئەمریکا و بەشداری کردوە لە دامەزراندین هیڵی (Expand Networkss) بنکەکەی لە تەلئەبیبه و تا ساڵی 2004 سەروکی ئەو هێڵە بووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.