بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك كاری نوێی هونه‌ری ، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " شێروان بێركۆتی " به‌م نزیكانه ده‌گه‌رێته‌وه كوردستان .
بێركۆتی ئاشكرایده‌كات ، لە ناوەڕاستی مانگی 10ی داھاتوو، یان سەرەتای مانگی 11دا، دەگەڕێته‌وه ھەرێمی کوردستان و چەند کارێکی نوێی ھونەری لەبەردەستدایە ، كه گه‌رایه‌وه لە ھەولێر ئه‌م كاره تازانه ئه‌نجامده‌دات و بڵاویان ده‌كاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و له ساڵانی هه‌شتاكان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه ، یه‌كێك له‌م گۆرانییانه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی به هه‌وادارانی ناساند گۆرانی " دوورم له یاران " بوو ، هه‌روه‌ها بێركۆتی ده‌رباره‌ی حه‌یرانیش شاره‌زاییه‌كی زۆر باشی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.