Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 09:05

مسه‌ده‌ق به‌رزنجی: بۆ ئه‌وه‌ی شکۆی ھونه‌ر پارێزراو بێ ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان

ده‌نگ بده‌ین به‌ ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ھونه‌رمه‌ندان ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر متمانه‌ به‌و لایه‌نه‌ بده‌ن كه‌ ساڵانێكی زۆر له‌ خه‌بات و تێكۆشان و بوژانه‌وه‌ی جومگه‌كانی ژیان كار ده‌كات بۆ كوردستانێكی ئاوه‌دان، به‌تایبه‌ت له‌ بواری ھونه‌ردا، كه‌ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی بۆ به‌رھه‌مێنانی ھونه‌ر خستووه‌ته‌ گه‌ڕ، جگه‌ له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆری مۆسیقا و شانۆ و سینه‌ما و به‌رھه‌مێنانی دراما.
 له‌و سۆنگه‌وه‌ش ھونه‌رمه‌ندی فیلمساز (مسه‌ده‌ق جه‌عفه‌ر به‌رزنجی)، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ھونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌ بواری سینه‌ما و درامای ھه‌ولێردا بینیووه‌، به‌  به‌ رۆژنامه‌ی (ھه‌ولێر)ـی ڕاگه‌یاند: كه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شكۆی ھونه‌ر و سینه‌ما و شانۆ و درامای كوردی پارێزراو بێت، ده‌بێت جارێكی تر به‌ گڕوتینێكی زۆره‌وه‌ ڕوو بكه‌ینه‌ سه‌ندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ین به‌ ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و لیستی
١٨٣ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌ڵبژێرین، كه‌ تاكه‌ حیزبه‌ كار بۆ پێشكه‌وتنی ھونه‌ر و ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان ده‌كات له‌ ھه‌رێمی كوردستان، ڕابردووی ئه‌و حیزبه‌ش باشترین شایه‌تحاڵه‌ كه‌ چی پێشكه‌ش به‌ ئێمه‌ی ھونه‌رمه‌ند كردووه‌ و، گه‌شبینیشین كه‌ پارتی جارێكی ھونه‌ری كوردی ده‌بوژێنێته‌وه‌ و په‌نجه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ئازاره‌كانی ھونه‌رمه‌ندان و ناھێڵێ به‌ ته‌نیا بمێننه‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.