Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:39

بندیان بۆ سه‌رخستنی لیستی 183 گۆرانی ده‌ڵێت

ئەو گۆرانیە بەشێکە لە خۆشەویستی خۆی بۆ پارتی
کوردستان TV
100%


لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردن و بانگەشەی حیزب و لایەنەکان بۆ سەرخستنی لیست و قەوارە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (حازم بندیان)، بە گۆرانیەکی تایبەت دەنگی خۆی بۆ لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە .

 بە بڕوای ئەو ھونەرمەندە، ھیچ ھێز و لایەنێک لە ھەرێمی کوردستان ناتوانێت بە قەد پارتی دیموکراتی کوردستان لە خەمی سەربەخۆیی و بەدیھێنانی ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان دابێت .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ئاشكرایده‌كات ، ئەو گۆرانیە تازەیەی كه‌ تۆماری کردووە، بەشێکە لە خۆشەویستی خۆی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی، کە ھەموومانی وا بە خۆشەویستی نیشتمان پەروەردە کردووە .

 له‌ ئێستادا کە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکبووینەتەوە، وەک ھونەرمەندێک بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە بچووکترین خزمەت بەو حیزبە بکات، کە ئاوەدانی بۆ کوردستان گەڕاندووەتەوە و لەسەر دەستی ئەو پارتەشدا کوردستان ئارامە و ڕۆژ بە ڕۆژیش وڵات سیمایەکی جوانتر و سەقامگیرتر بەخۆیەوە دەبینێت.
بندیان وتیشی جگە لەوەی کە کادیرێکی ئەو حیزبەیه‌ و ھاوکات ھونەرمەندیشه‌، بە تامەزرۆییەوە ڕوودەکاته‌ سەر سەندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات، چونکە پێی وایە تاکە ھێزە کە دەتوانێت داکۆکیکار بێت لەبەردەم ھەموو خەم و ئازارەکانی نیشتماندا.

لە بارەی گۆرانیە تازەکەشیدا وتی ، ئەو بەرھەمە بە ھاوکاری و ماندوبوونی دەستەیەک لە ھونەرمەندان تۆمارکراوە و تێکستی ئەو بەرھەمە (مەریوان جەباری) بە سوپاسەوە پێشکەشی کردووه‌ و لە ئاوازی خۆیه‌تی  و کاری مۆنتاژکردنیشی (ئازاد ئەوین) جێبەجی کردووە و لە ستۆدیۆی مایسترۆش تۆمارکراوە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.