خواردنی پیازی سوور به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ ده‌دات له خوێندا و، كاركردنی سیسته‌می به‌رگری دژ به ڤایرۆسه‌كان باشتر ده‌كات و یارمه‌تی كرداری رۆنانهوهی خانه‌كان و سووتاندنی چه‌وری و نوێبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات.
پیازی سوور به‌وه تایبه‌تمه‌نده كه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاوێته‌كانی ئه‌نسۆسیانینی تێدایه كه ئه‌و ره‌نگه تایبه‌ته‌ی پێده‌به‌خشێت و كاتێك ئه‌و ئاوێتانه ده‌چنه نێو جه‌سته یارمه‌تی به‌هێزكردنی دیواری موولووله‌كانی خوێن ده‌ده‌ن و ئاستی كۆلیسترۆڵ له خوێن داده‌به‌زێنن.
خواردنی پیازی سوور له ماوه‌ی 2-3 مانگ كۆلیسترۆڵ به‌ڕێژه‌ی 20% داده‌به‌زێنێت.
هه‌روه‌ها پیازی سوور ڤیتامین (A ) و (B) و (C) و (PP) تێدایه كه كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات و یارمه‌تی كرداری ده‌ردانی پاشماوه‌ی خۆراك ده‌دات و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات و كاری ئه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر پێست و نوێبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی دوا تۆژینه‌وه‌كان كه له گۆڤاری "Food Research International " بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و ماددانه‌ی له پیازی سووردان له‌توانایاندایه زاڵ بن به‌سه‌ر ئاوسانهكان له‌ڕێگه‌ی پێكهاته‌ی كیمیایی كیریستین و خانه توشبووه‌كان له ئاوسانی كۆڵۆن و مه‌مكدا له‌ناو ده‌بات.
جگه له‌مه‌ش پیازی سوور ترشهڵۆكێكی تێدایه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كارده‌كاته سه‌ر كاری ریخۆڵه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.