هه‌ڵبه‌ته له زۆرێك له وڵاتان بیبه‌ری سه‌وزی توون( تیژ) له‌گه‌ڵ ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت به تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكای باشوو و هیندستان، لێره‌دا باس له‌گرنگترین سووده‌كانی ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌ین،چونكه سوودێكی زۆری ته‌ندروستی هه‌یه .
یه‌كه‌م: دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌وه‌ستێته‌وه و كرداری پیربوون هێواش ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: یارمه‌تی ریخۆڵه‌كان ده‌دات به دروستی بمێنێته‌وه و ڕیخۆڵه گه‌وره پاك ده‌كاته‌وه، بۆیه بۆ كرداری هه‌رس گرنگه.
سێیه‌م: زۆر باشه بۆ ڕێگریكردن له خه‌وزڕان و بینایی به‌هێز ده‌كات.
چواره‌م: یارمه‌تی هێواشكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌دات.
پێنجه‌م: ئۆكسجینێكی زۆر بۆ خانه‌كانی له‌ش په‌یدا ده‌كات.
شه‌شه‌م: یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی په‌ستانی خوێن و لێدانی دڵ ده‌دات.
حه‌وته‌م: به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی چه‌وری پێست زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی باشتركرنی پێست و خۆراك پێدانی پێست.
هه‌شته‌م: به‌رگری سروشتی له‌ش زیاد ده‌كات .
نۆیه‌م: مێشك چالاك ده‌كاته‌وه و باری ده‌روونی باشتر ده‌كات .
ده‌یه‌م: چه‌وری زیاد له‌پێوست ده‌سووتێنێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش .
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری مه‌وزوع
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.