دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و بڕیاره تا 28 ی ئه‌و مانگه به‌رده‌وام ده‌بێ، بۆیه هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌بێ جیاوازی به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ و متمانه به‌خۆبوونه‌وه ده‌نگی خۆیان به لیستی 183 پارتی ده‌ده‌ن، چونكه دڵنیان له‌وه‌ی پارتی هه‌ر له ساتی دامه‌زراندنی شۆرشی ئیلوولی مه‌زنه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات ئامرازێك بوه بۆ به‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و پاراستی ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.
بێگومان هه‌ر به‌و به‌رزیه‌ش ده‌مێنێته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ باڵا ده‌كات و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی به نێو جه‌ماوه‌ری كورد دا داده‌كوتێ، ئه‌وه‌شیان گه‌وره‌ترین سه‌روه‌رییه،بۆیهلهمبارهیهوه هونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رز (سه‌لاح محه‌مه‌د عه‌لی) كه له چه‌ندین بواری هونه‌ری وه‌ك نواندن و وێنه‌كێشان و گۆرانی گوتن شوێن په‌نجه‌ی دیاره گوتی: من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد كه ساڵانێكی زۆره له‌گه‌ڵ هونه‌ردا خه‌ریكم به شانازیه‌وه ده‌نگی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م به لیستی 183 ی پارتی ده‌ده‌م، چونكه دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و حزبه هه‌موو مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و هه‌میشه له كاری به‌رده‌وام و پڕ خێر و بێر دایه، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شدا توانیوویه‌تی ئه‌من و ئاسایش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان فه‌راهه‌م بكات و له خه‌می ئایندهی كورد دایه،
ئه‌وه‌شیان گه‌وره‌ترین سه‌روه‌رییه ده‌بێ هه‌موو لایه‌كمان بایه‌خی پێ بده‌ین و به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری بكه‌ین،بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ش وه‌فادار بین به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو به‌خششه‌ی كه بۆ ئێمه‌ی كردوه و ده‌یكات، حزبیش به‌و كاره باشانه ده‌توانێ گره‌وی سه‌ركه‌وتن بباته‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت و سه‌ركه‌وتن دوای سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، نابێته پیاهه‌ڵدانیش ئه‌گه‌ر بڵێین پارتی به‌و ته‌مه‌نه دوور و درێژه‌یه‌وه كه هه‌یه‌تی بۆته قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی و كۆڵنه‌دان و خاوه‌نی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی پڕ له سه‌روه‌رییه
هه‌ر بۆیه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان حزبی ژماره یه‌كه و هیچ حزبێكی دیكه له ڕووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه ناتوانی ڕكابه‌ری بكات و شانی له شان بدات، ئێمه‌ش ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و له ئاینده‌دا به‌رنامه‌ی باشتر و تووكمهتر بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون دابڕێژێ و سوود له هه‌ڵه و كه‌مووكوڕییه‌كانی پێشووی وه‌ربگرێت تا هه‌ر حزبی ژماره یه‌ك بمێنێته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.