گۆرانیبێژی كورد " میرا " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له ڤیدیۆ كلیپێك له ژێر ناوی " پێشوا قازی محه‌مه‌د " بڵاوكرده‌وه .
تێكستی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن دكتۆر " ئاراس عه‌بدولكه‌ریم " نووسراوه و ئاوازه‌كه‌شی له لایه‌ن ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " دانراوه و " یه‌حیا موجی " ش كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه ، كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن " یوسف له‌شكری " ئه‌نجامدراوه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه ، هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر زۆربه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ ئه‌نجامده‌دات ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك گۆرانی دوێتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژان " ده‌شنێ ، لۆكه ، هانی و ناسلی " بڵاوكردووته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.