Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:22

کتێبی "ره‌خنه‌ له‌ ئایدیۆلۆژیا " ی سمکۆ محه‌مه‌د بڵاوکرایه‌وه‌

خاوه‌نی زیاتر له‌ 14 كتێبه‌
کوردستان TV
100%


نووسه‌ری دیاری كورد " سمكۆ محه‌مه‌د " له‌ ژێر ناوی " ره‌خنه‌ له‌ ئایدیۆلۆژیا "  14یه‌مین كتێبى خۆی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌‌ . 

كتێبی " ره‌خنه‌ له‌ ئایدیۆلۆژیا " خوێندنه‌وه‌ى فره‌ ڕه‌هه‌ندى چه‌مكه‌كانى ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیرى وه‌ك چه‌مكه‌، هه‌روه‌ها خواستى ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌ له‌لایه‌ن رۆشنبیران خۆیانه‌وه‌ كه‌ كۆمارێكیان بۆ خۆیان دروست كردووه‌ و وه‌ك فه‌زایه‌ك چێژى سیاسیى لێ ده‌بینن ، ئه‌مانه‌ قسه‌ی " سمكۆ محه‌مه‌د " ی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه‌ .

به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ باس له‌ چه‌مكى ده‌سه‌ڵات و ئاكار و شێوه‌زاره‌كانى ئاكارناسى و ده‌ق و گوتار و هێز ده‌كات كه‌ چۆن یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌بن به‌ ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌مه‌گیر ، به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌ باسكردنه‌ له‌ده‌ست و پێ سپێتى رۆشنبیر كه‌ چۆن ده‌سه‌نه‌خوار و ده‌ستخه‌ڕۆى ده‌سه‌ڵاته‌كان بوونه‌ و له‌ناو فه‌زایه‌ك به‌ناوى مۆدێرنه‌ ون بوونه‌ .

سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌رێكی دیار و ناسراوی كورده‌ ، خاوه‌نی زیاتر له‌ 14 كتێبه‌ له‌ بواره‌كانی شیعر و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و فه‌لسه‌فه‌ و فكر. 
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.