Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:13

به‌یار به‌ وێنه‌ ره‌نگینه‌کانى سه‌رنجى ئه‌مریکییه‌کان راده‌کێشێت

سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات
کوردستان TV
100%

جێگرى سه‌رۆكى رێكخراوى كوردستان فۆتۆ " به‌یار باشوورى " به‌شداری له‌ پێشانگایه‌كی گه‌رۆك له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌كات ، كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 13 /9 / 2018 ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات .

به‌یار باشووری ئاشكرایده‌كات ، پیشانگاكه‌ به‌ ناوی "هیواى دواى جه‌نگ و كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ته‌بایى" ه‌ له‌ ناوه‌نده‌ جیاجیاكانى كالیفۆرنیا و واشنتن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تا 12ی مانگی داهاتوو تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت .

وتیشی له‌و پێشانگه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك فۆتۆگرافه‌رى گه‌نجى كوردستان له‌ هه‌ر چوار پارێزگا به‌شدار ده‌بن ،  "رێكخراوی كوردستان فۆتۆ" به‌ وێنه‌ ره‌نگینه‌كانى خۆى هه‌وڵ ده‌دات ببێته‌ هۆى راكێشانى سه‌رنجى سه‌ردانیكه‌رانی پێشانگه‌كه‌. 

جێی باسه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ ، رێكخراوێكى هه‌رێمییه‌ و له‌ هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش چالاكی و ئه‌ندامی هه‌یه‌، له‌ هه‌موو پارێزگاكانى  كوردستانیش لقی هه‌یه‌ و ئۆفیسى سه‌ره‌كیى رێكخراوه‌كه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێره‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.