Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:30

یاداشته‌کانى سه‌گێکى عێراقی ده‌کرێت به‌ رۆمان

بۆ چه‌ند زمانێك وه‌رگێردراوه‌
کوردستان TV
100%


رۆماننووسى عێراقیی " عه‌بدولهادى سه‌عدوون " ئه‌و كاره‌سات و رووداوانه‌ی كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون ، له‌ رۆمانێك و له‌سه‌ر زاری سه‌گێكه‌وه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ . 

رۆمانه‌كه‌ی " سه‌عدون " به‌ ناوی " یاداشته‌كانى سه‌گێكى عێراقی " ه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌یه‌ و بۆ چه‌ند زمانێك وه‌رگێردراوه‌ ، دواین جاریش له‌لایه‌ن  " فارووق جه‌میل " بؤ سه‌ر زمانى كوردى هاتووه‌ته‌ وه‌گێڕان و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ .

ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ گێڕانه‌وه‌ى بیره‌وه‌رییه‌كانى و مێژووى چه‌ند ساڵه‌ى عێراقه‌ له‌ دوو قۆناغى جیاواز له‌ لایه‌ن سه‌گێكه‌وه‌ به‌ ناوی " لیده‌ر "  .

نووسه‌ری رۆمان ئاشكرایده‌كات ، نووسین له‌سه‌ر زمانى ئاژه‌ڵ، ته‌كنیكێكى كۆنه‌ و بۆ هه‌زاران ساڵ به‌ر له‌ ئێسته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌وانه‌ چیرۆكه‌كانى "كلیله‌ و دمنه‌" له‌ ئه‌ده‌بى هیندى كۆن و چیرۆكى "هیزۆپ" له‌ ئه‌ده‌بى یۆنانى هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ سه‌ده‌ى نوێدا یاداشته‌كانى سه‌گێكى عێراقی یه‌كێك له‌ كاره‌ گرنگه‌كان ده‌بێت .

كتێبی " یاداشته‌كانى سه‌گێكى عێراقی"  له‌ ساڵى 2012 ده‌رچووه‌ و به‌ ده‌یان نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌،  به‌ڵام مانگى رابردوو له‌ هه‌رێمى كوردستان  له‌ لایه‌ن  وه‌رگێری كورد " فارووق جه‌میل كه‌ریم  بڵاو كرایه‌وه‌ ،  ناوبروا تا ئێستا 6 كتێبی وه‌رگێراوه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.