ئارامی خێزانه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان دروست دهكاتو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه توشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كیان ده‌كات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له یه‌كێك له زانكۆكانی سوید ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه ، كه رووداوه ناخۆشه‌كانی رۆژانه‌ی ناو خێزان وه‌ك نه‌خۆشكه‌وتنی دایك و باوك یاخود جیابونه‌وه‌یان ئه‌گه‌ری تووشبونی منداڵان، به‌جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات.
پسپۆرانیش ته‌ئكیدیان كردۆته‌وه كه رووداوه ناخۆشه‌كان ئه‌گه‌ری توشبونی منداڵ به‌نه‌خۆشی شه‌كره سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ١٠ ھه‌زار خێزان ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نی منداڵه‌كانیان له‌نێوان ٢ بۆ ١٤ ساڵدا بووه ، له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌ندروستیه‌كی باشیان ھه‌بووه له خێزانێكی ئارام و خۆشبهختدا گه‌وره كراون.
هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ٥٨ له‌و منداڵانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره بوون له كه‌شێكی خێزانیی ئاڵۆزدا گه‌وره‌بوون .
سه‌رچاوه/ئیستا نیوز
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.