Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:47

ئه‌مرۆ پێنجه‌مین فێستیڤاڵی که‌لتوره‌ جیاوازه‌کان کۆتایی دێت

له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌شداریان كردوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ پێناو ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیانی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان و له‌ژێر دروشمی (ئاشتی و ژیاندۆستی) سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتوری و چالاكی رۆشنبیریی RCE پێنجه‌مین فێستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان له‌ رۆژانی ٢١ و ٢٢/٩/٢٠١٨ له‌ شاری رانیه‌ سازكرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خالید قادر به‌رپرسی سه‌نته‌ری رایه‌ڵ رایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌مساڵیش پێنجه‌مین فێستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجام درا له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا ١١ گروپی ھونه‌ری له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌شداریان كردوه‌.

شایانی باسه‌ سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتوری،  ساڵی ٢٠١٠ دامه‌زراوه‌و مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتوه‌، ئه‌م سه‌نته‌ره‌ كار له‌ بواری ئاڵوگۆری كه‌لتوری له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌كات و تا ئێستا چه‌ندین په‌یوه‌ندی و پرۆگرامی كه‌لتوری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، لبنان، ئوستراڵیا، توركیا وڵاتانی تر ئه‌نجامداوه‌و ساڵانه‌ش فێستیڤاڵی كه‌لتوری بۆ كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.

كوردستان تیڤی/ كامران

نەریت و کەلەپوور

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.