هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و لاو سانان گوڵانی یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی خۆی به‌قه‌رزاری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌زانێیت و ده‌ڵێت: پارتی زامنی پاراستن وبه‌هێزی كوردستانه، بۆیه بێگومان ده‌نگی من بۆلیستی 183ی پارتییه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌نگ به‌پارتی ده‌ده‌یت ئه‌و هونه‌رمه‌نده گوتی: چونكه پارتی تاكه حزبێكه كه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ده‌وێ و به‌رژه‌وه‌ندیی پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌وێ، ئێمه تاكو ئێستاش كاك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی خۆمان ده‌زانین بۆ هه‌میشه ، چونكه خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌كات، سه‌د له سه‌د ده‌نگمان بۆ پارتی و بارزانییه، به‌بۆچوونی من ده‌نگدان به پارتی ئه‌ركێكی نیشتمانییه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.