Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:25

کیژان گۆرانییه‌کی تازه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

مانگی رابردوو ئه‌لبوومێكی تازه‌ی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ خانمە گۆرانیبێژی  ناسراوی کورد " کیژان ئیبراھیم خەیات " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوبكاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ دوای كلیپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی به‌ ناوی " كوردستان " ، له‌ ئێستادا گۆرانییه‌كی دیكه‌ی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ی كلیپ كردووه‌ و ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه‌ له‌ كاتی كلیپكردنی گۆرانییه‌كه‌ ، وێنه‌یه‌كی له‌ نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

كیژان مانگی رابردوو ئه‌لبوومێكی تازه‌ی به‌ ناوی " ته‌نیام " بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 11 تراكی گۆرانی پێكهاتبوو .


كیژان ئیبراهیم خه‌یات خه‌لكی شاری سلێمانییه‌ ، دەرچووی بەشی میوزیکی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی سلێمانییە  خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.