Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 06:18

کۆڕه‌وه‌ ملیۆنییه‌که‌ی گه‌لی کورد له‌ رۆمانێکدا

یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌رێكى كورده‌ له‌ میسڕ چاپ بكرێت
کوردستان TV
100%


یه‌كه‌م ڕۆمانی كوردی، نووسه‌ری كوردستان " ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی" له‌ ژێر ناوی " هروب نحو القمه‌ - هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لووتكه‌ " له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری قاهیره‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى كوردی چاپكرا .

رۆمانی " هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لووتكه‌ " یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری قاهیره‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى كوردییه‌ بۆ ئاماده‌كردنی پرد له‌ نێوان داهێنه‌ره‌كانی میسڕی و كورد له‌ ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ كوردییه‌كان له‌ میسڕ دروست بووه‌ ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ پرۆژه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌شه‌  بۆ ناساندنی ئه‌ده‌ب و نووسه‌ر و داهێنه‌ره‌كانی كورد له‌ باری ئه‌ده‌بدا .

له‌ ساڵی 2017  چاپی یه‌كه‌می ئه‌م رۆمانه‌ " هروب نحو القمه‌ " له‌ هه‌رێمی كوردستان چاپكرا ، كه‌ پێشوازیێكی زۆر باشی لێكرا له‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مه‌ی ئێستاش چاپی دووه‌می رۆمانه‌كه‌یه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ قاهیره‌ چاپكرا كه‌  یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌رێكى كورده‌ له‌ میسڕ چاپ بكرێت .

هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لووتكه‌ نوێترین ڕۆمانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس " ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی " ه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 26 ساڵ نووسیویه‌تی و له‌ ماوه‌ی ته‌نیا دوو مانگ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری درووست كرد له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و بریاره‌ به‌شداری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌كان بكات .

جێی باسه‌ چیرۆكی رۆمانه‌كه‌ باكردنه‌ له‌ كۆڕه‌وه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد له‌ سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ‌ رابردوو .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.