له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژارندی شا جوانی عه‌ره‌بی ، كه له لایه‌ن كۆمپانیای " ام سی " له وڵاتی لبنان رێكخرابوو ، كچێكی مه‌غریبی به ناوی " نه‌سرین صدیق " توانی نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت .
نه‌سرین ئاشكرایده‌كات ، به ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه بۆ ئه‌و شتێكی گه‌وره‌یه ، وتیشی كاتێك داوایلێكراوه بۆ به‌شداریكردنی له‌م پێشبركێیه ئاواتی ئه‌وه‌ی خواستووه نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت ، وتیشی كه زۆر دلخۆشه به به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه .
شاجوانی عه‌ره‌ب زیاتر ده‌ڵێت ، بردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌م پێشبركێیه وا ده‌كات هه‌موو ده‌رگاكانی بۆ بكرێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زۆر به تایبه‌ت كاری خێرخوازی كه زۆر حه‌زی لێده‌كات و دڵی پێخۆش ده‌بێت .
دوای بوونی به شاجوانی عه‌ره‌ب " نه‌سرین " ده‌ستی كردووه به ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه ، یه‌كێك له پرۆژه‌كانی بریتییه له یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنی هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی كه له مه‌غریب و وڵاتانی عه‌ره‌بی دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره و شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.