مون جێ ئین سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور وتوویه‌تی كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور خوازیاره بۆ جارێكی دیكه‌ش دیدار بكات له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا.
سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور سه‌باره‌ت به دیداره‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆریای باكوور وتیی: ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی دانووستانه سێ رۆژییه‌كه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی شكستی دانووستانه‌كانی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن وهه‌روه‌ها شێوازی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه بووه.
رێبه‌ری كۆریای باكوور رۆژێك پێش لێدوانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور وتبووی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیی هه‌بێت، پیۆنگ یانگیش ئاماده‌یه له‌به‌رده‌م پسپۆڕانی بیانیی كه شاره‌زای بواره ئه‌تۆمیی و موشهكییهكانن، ئه‌و پڕۆژانه هه‌ڵپه‌سێریت.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پیۆنگ یانگ له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا له سیۆلی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی وتیی: رێبه‌ری كۆریای باكوور خوازیاره وڵاته‌كه‌ی به‌خێرایی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی دابخات تا وڵاته‌كه‌ی زیاترین هه‌وڵی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ گه‌شه‌یه‌كی ئابووریی خێرا.
هه‌روه‌ها مون جێ ئین سه‌باره‌ت به رێبه‌ری كۆریای باكوور ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و خوازیاره دیدارێك له‌گه‌ڵ ترامپ بكات تا ره‌وتی داخرانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی پیۆنگ یانگ به‌خێرایی زیاتر به‌ڕێوه‌بچن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.