Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 06:47

ساماڵ مانی کتێبی " هەگبەی زانینی فەلسەفە " بڵاوده‌کاته‌وه‌

ناوەرۆکەکەی تاوتوێکردنی پرسی ' زانینە ' لە فەلسەفەدا
کوردستان TV
100%


دوو بەرگی پرۆژەی هەگبەی زانینی فەلسەفە کە لەلایەن " د. ساماڵ مانی " یەوە نووسراوە و ناوەرۆکەکەی تاوتوێکردنی پرسی ' زانینە ' لە فەلسەفەدا به‌م نزیكانه‌ چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ .
  
کتێبی ' هەگبەی زانین ' پرۆژەیەکی فەلسەفییە بە زمانی کوردی کە  لە سێ بەرگ پێکهاتووە ، کتێبی یەکەمی  تایتڵەکەی بەم جۆرەیە ، " هەگبەی زانین کتێبی ١ " خوێندنەوەی پیستیمۆلۆجی؛ پیستیمۆلۆجی کلاسیک. ئەم کێیبە لە سەرەتای مانگی سێیەوە نێردراوە بۆ چاپخانەی سەردەم لە سلێمانی بۆ بڵاوکردنەوە . 

كتێبی دووه‌می ئه‌م هه‌گبه‌یه‌ كه‌متر له‌ مانگێگ ده‌بێت  بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ چاپخانەی مێخەک لە ناوچەی سۆران ،   هەردوو کتێبی یەکەم و دووەمی " هەگبەی زانین "  لە ١٠ ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ، واتە تةنيا دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ لە پێشانگەی کتێب لە هەولێر دەبن ، هه‌رچی به‌رگی سێیه‌می ئه‌م هه‌گبه‌یه‌یه‌  به‌منزیكان ده‌نێردرێت بۆ دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە  لە کوردستان .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.