كێشی زیاد به‌رۆكی زۆرێك له ئێمه‌ی گرتووه و هه‌ریه‌كێكیشمان به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمانی لێ ده‌رباز بكه‌ین تا له‌ش و لارێكی ڕێك و جوانمان هه‌بێت به‌ڵام ئاسانترین ڕێگه و شێوازی دابه‌زاندنی كێش بریتییه له خواردنی سه‌وزه و میوه سه‌وزه‌كان.
ڕجێمی سه‌وزه بریتیه له‌و ڕژێمه خۆراكییه‌ی كه پشت به خۆراكه سروشتییه ڕه‌نگ سه‌وزه‌كان ده‌به‌ستێت.
واته پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و جۆره ڕجێمه په‌یڕه‌و ده‌كات، خۆی له چه‌وریی و خۆراكی ده‌ستكرد و نیشاسته به دووربگرێت و ڕۆژانه سه‌وزه و میوه سه‌وزه‌كان بخوات وه‌ك: (ڕێواس، سێوی سه‌وز، ترێی سه‌وز، گه‌ڵای تور، لیمۆی سه‌وز، ئه‌ڤۆگادۆ، مزره سێ‌و، كێوی، بامێ، كنگر، ته‌ڕه‌پیاز، كوله‌كه، فاسۆلیای ته‌ڕ، لۆبیای ته‌ڕ، پاقله‌ی ته‌ڕی سه‌وز، شویت، مه‌عده‌نووس، كه‌ره‌وز، سپێناغ، جه‌رجیر، بیبه‌ری سه‌وز، كاهو، خه‌یار، بڕۆكلی، كوزه‌ڵه، ته‌رخون، ڕێحانه)
سووده‌كانی ڕجێمی میوه‌ی سه‌وز و سه‌وزه‌ش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- كێشی زیاده‌ی له‌ش به خێرایی داده‌به‌زێنێت.
- ئه‌گه‌ر كێشت گونجاو بێت ئه‌وا له‌شو لارێكی ڕێكت پێ ده‌به‌خشێت و كێشت وه‌ك و خۆی ده‌هێڵێته‌وه.
- قۆڵۆن له نه‌خۆشی و هه‌وكردن ده‌پارێزێت.
- گه‌ده له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
- ڕیخۆڵه‌كان له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
- پێست لوه نه‌خۆشی دوور ده‌خانه‌وه و به گه‌نجی ده‌یهێڵێته‌وه.
- ڕێگری ده‌كات له توشبوونی مرۆڤ به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه.
- كرداری هه‌ناسه‌دان باش ده‌كات.
- ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی ده‌رهاویشتن ده‌پارێزێت.
- دڵ و مێشك له جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی تر ده‌پارێزێت.
- خوێنبه‌ره‌كان له ڕه‌قبوون و ته‌سكبوونه‌وه و داخران ده‌پارێزێت.
- سوڕی خوێن چالاك ده‌كات.
- جگه‌ر و سییه‌كان به ته‌ندروستی و پاكی ده‌هێڵێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.