ئومێد خۆشناو كاندیدی ژماره 50 له‌لیستى 183 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی لهتۆڕۆ كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی تیره وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ى شێواون به په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌سلێمانى كه‌كه‌سانى گه‌نده‌ڵ و حزبی گه‌نده‌ڵی شپرزه كردووه
لهدهستپێكى نووسینهكهى ئومێد خۆشناو ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له سلێمانی رۆژی 23ـی ئه‌یلوولی2018، ناوه‌ڕۆكێكی جه‌وهه‌ری به‌هێز بوو، په‌یامێك بوو بۆ گۆڕانكاری مه‌زن و سه‌ركه‌وتنی مه‌زن، به‌تایبه‌تی به سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن ده‌توانین له به‌رنامه‌ی ئایندهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه بهچاكسازییهكانمان بده‌ین و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین، بۆیه ئه‌م په‌یامه كه‌سانی گه‌نده‌ڵی ناو حزبه‌كانی دیكه‌ی خراپ شپرزه كرد، له بێ وه‌ڵامی و بێ كه‌ره‌سته‌یی ته‌حه‌دایی كردن، ناچارن ده‌ستببه‌ن بۆ دۆسیه‌ی شنگال، ئه‌وه‌ی له شنگال روویدا و داعش و هه‌ندێك عه‌شیره‌تی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رامبه‌ر به خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان كردیان دڕاندایهتیهكی دیكه بوو بۆ سه‌ر میلله‌تی كورد نه‌ك ته‌نیا بۆ برا و خوشكه ئێزیدیه‌كانمان.
لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینهكهى خۆشناودا ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی ئیجرائاتی پێویست بووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك كراوه و هه‌رچه‌نده تاكه هێز له شنگال و له‌سه‌ر چیای شه‌نگال مانه‌وه هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و قوربانیداوه و خه‌ڵكی شنگالیش به‌رده‌وام ئه‌م ڕاستیه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پێمان سه‌یره كه‌سانێك هێنده رووقایم بن خاوه‌نی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بن، به‌بێ شه‌رم كردن دۆسیه‌ی تاوانكاری به‌رامبه‌ر به شنگال بكه‌ن به به‌رنامه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئێمه ناترساوین و نه سڵ ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ر ئیجرائاتێك به‌رامبه‌ر به‌خۆمان، چونكه ده‌مێكه شانمان داوه‌ته‌به‌ر پێشكه‌وتن و كهرمتهرخهمیهكان و ئێمه‌یش پێشه‌نگین له هه‌وڵه جدییه‌كان بۆ چاكسازی، نه‌ك ئه‌وانه‌ی ته‌نیا له شاشه‌ی تیڤی و میدیاكانه‌وه چاكسازی به موزایه‌ده ده‌فرۆشنه‌وه.
لهكۆتادا ئومێد خۆشناو ڕایده‌گه‌ێنێت ، به پشتیوانی كوردستانیان، به ئیراده‌ی پۆڵینی پێشمه‌رگه، به متمانه‌ی به‌هێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، له 30ـی ئه‌یلول بۆ هه‌موو دنیای ده‌سه‌لمێنین كه ئێمه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی میلله‌تین و به سه‌ركه‌وتنمان ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ كوردستان دابین ده‌كه‌ین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.