ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانى، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كادیرانی پارتى له سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند؛ پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌ندێك ناحه‌ز و دوژمنان بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه كه پارتى نامێنێت، به‌ڵام ئه‌وه بووه خه‌ون پارتى بووه پارتێكی یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستی هه‌موو ئێراق.
نێچیرڤان بارزانى گوتی: جێگه‌ی خۆیه‌تی له ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و كادیرانی پارتی، بۆ شه‌هید و قوربانییانی كوردستان، خۆمان بچه‌مێنینه‌وه و ماندووبوون و شه‌ونخوونی و خه‌باتی پێشمه‌رگه خۆمان بچه‌مێنن. بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لێره كۆبووینه‌ته‌وه.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، جەماوەری حزبەکەی بە دەنگدان خەونی نەیارانی پارتی لەگۆڕ نا.
رۆژی سێشەممە 25/9/2018 لە کەرنەڤاڵی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سه‌رخستنی لیستی 183 پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.
نێچیرڤان بارزان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 2017، پارتی سەرپەرشتیی پرۆسەی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرد، کە پرۆسەیەکی ئاشتییانە بوو بۆ داواکردنی مافی گەلی کوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له چوار ساڵای رابردوودا، به ره‌وشێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕین تا ئێستا، له ساڵی 2014 بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدرا، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌وت ده‌فرۆشین، ئه‌وه‌ش راست نه‌بوو، چونكه مانگی 5ـی 2014 به ناچاری فرۆشتمان، دواتریش هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ر، كه پشكی شێر به‌ر دهۆك و ئه‌و ده‌ڤه‌ره كه‌وت، دواتریش دابه‌زینی نه‌وت كاریگه‌رییه‌كی زۆر سه‌ختی له‌سه‌ر حكوومه‌ت هه‌بوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر دهۆك هه‌بوو، ئه‌گه‌ر خۆڕاگری ئێوه نه‌بووایه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه نه‌ده‌هاتنه دی.
گوتیشی: كادیرانی پارتی خزمه‌تییان به ته‌واوی كوردستان كردووه، ئه‌و تابلۆ جوانه‌ی پێكه‌وه ژیان هه‌یه، بۆ بادینان و ته‌واوی كوردستان جێگه‌ی شانازییه".
جێگری سەرۆکی پارتی هەروەها رایگەیاند، هەرچەندە گەلی کوردستان بە ئاشتییانە داوای مافی خۆی کرد، بەڵام ناحەزانی کوردستان و تەنانەت بەغداش، بەشێوەیەکی ئاشتییانە وەڵامی گەلی کوردستانی نەدایەوە.
نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەکردن بەوەی ناحەزانی حزبەکەی هەوڵیان دا گوشار بخەنە سەر حزبەکەی و وەک هێزی یەکەم لە کوردستان نەمێنێت، بەڵام جەماوەری پارتی بە دەنگدان لە هەڵبژاردن، پارتییان کردەوە بە حزبی ژمارە یەک لە هەموو عێراق و خەونی نەیارانیان لەگۆڕ نا.
جێگری سەرۆکی پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی عێراق بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و کوردستانی ناچار کرد نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆییانە بفرۆشێت.
گوتیشی: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، یه‌ك ده‌نگ بۆ ئێمه وه‌كو پارتی گرنگه، زۆر جار ئێمه خۆمان بێگومانین سه‌رده‌كه‌وین، سه‌ركه‌وتن تا سه‌ركه‌وتن جیاوازه، سه‌ركه‌وتن ئه‌و كاته دێته دی، پارتی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، یه‌ك ده‌نگیش بۆ ئێمه گرنگه، نابێ بڵێین هه‌ر سه‌رده‌كه‌وین و پێویست نییه".
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و رایگەیاند، ” ئەگەر ئەو تێگەیشتن و خۆڕاگرییەی ئێوە نەبووایە، نە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نە پارتیش نەدەمان.
جێگری سەرۆکی پارتی داوای لە ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی کرد لە رۆژی هەڵبژاردن بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 183 بدەن، تاوەکو پارتی بە حزبی یەکەم و پێشڕەو بمێنێتەوە و قەوارەی کوردستان زیاتر بپارێزرێت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کە کوردستان قۆناغە زەحمەت و سەختەکەی تێپەڕاندووە و ئێستا مووچەی فەرانبەران باشتر بووە و ھەموو ھەوڵمان ئەوەیە وەکوو جارانی لێ بکەینەوە و باشتریش دەبێت.
جێگری سەرۆکی پارتی بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە پردێ و سحێلا بەبیر گەلی کوردستان هێنایەوە و رایگەیاند، ”پار ساڵ، کوڕ و پێشمەرگەکانی ئێوە لە سحێلا و پردێ ڕێیان لێگرتن و سەرکەوتنێکی دیکە بۆ پارتی تۆمار کرا“.
نێچیرڤان بارزانی باسی ئەوەشی کرد، کە حزبە نەیارەکانی پارتی بەردەوام کەموکوڕییەکانی حکوومەت دەخەنە ئەستۆی پارتی، کەواتە پارتی ئەگەر بەرپرس بێ لە کەموکوڕییەکان، ئەوا پشکی شێریشی لە سەرکەوتن و دەستکەوتەکان بەر دەکەوێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.