نوێنه‌ری ھه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی ھالی رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا، 165 ملیۆن دۆلاری له شێوه‌ی یارمه‌تی مرۆیی بۆ موسڵمانانی رۆھینگیا له ھه‌رێمی ئاراكان رۆژئاوای میانمار و كه‌مپی ئاواره‌كان له به‌نگلادیش ته‌رخانكردووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له په‌راوێزی 73ھه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو، نیكی ھالی رایگه‌یاند، گرنگه ھه‌وڵه‌كان زیاتر له پێناو دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به موسڵمانانی رۆھینگیا به‌شداریانكردووه چڕبكرێنه‌وه.
نوێنه‌ری ھه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواشی كرد كه ده‌بێت سنوورێك بۆ توندوتیژی دابنرێت و رێگه بدرێت ھاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌ندرێته موسڵمانانی رۆھینگیا له ھه‌رێمی ئاراكان و كه‌مپه‌كانی به‌نگلادیش.
نیكی هالی له باره‌ی یارمه‌تییه داراییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ موسڵمانانی رۆھینگیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و 165 ملیۆن دۆلاره كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ته‌رخانیكردووه، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری گرنگ بۆ ئاواره‌كانی رۆھینگیا له به‌نگلادیش پێ جێبه‌جێ ده‌كرێن.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاكامی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و تاوانانه‌ی كه سوپای میانمار و بوزییه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان له ٢٥ی ئابی ساڵی ٢٠١٧ به‌رامبه‌ر به موسڵمانانی رۆھینگیا له ھه‌رێمی ئاراكان ئه‌نجامیانداوه، وێرای ئه‌وه‌ی به ھه‌زاران كه‌س كوژران، ھه‌روه‌ھا ٨٢٦ كه‌سی دیكه له‌و ھه‌رێمه ئاواره‌ی به‌نگلادیش بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.