نه‌خۆشی برینی گه‌ده له ئه‌نجامی سه‌رھه‌ڵدانی جۆرێك له به‌كتریا كه پێی ده‌گوترێت (Helicobacter pylori) تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه كه به ھۆی خواردنی بیبه‌ری تون مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی برینی گه‌ده ده‌بێت، به‌ڵام شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی بیبه‌ری تون ته‌نھا ترشی گه‌ده زیاد ده‌كات.
پزیشكان ئامۆژگاری تووشبووانی برینی گه‌ده ده‌كه‌ن كه حه‌بی پرۆتۆن بخون، چونكه ترشی ناو گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (Medicalnewstoday) له راپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ماست، زه‌نجه‌فیل، میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ره‌نگ، مۆز، به‌یبون، سیر،سوس، رۆنی كاكتۆس (سه‌باڕ)، زه‌رده‌چێوه و ھه‌نگوینی مانۆكا ئه‌و خۆراكانه‌ن كه ئازاری برینی گه‌ده كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
1 ــ ماست
ماست به‌كتریای به‌سودی (Probiotic) تێدایه كه ھاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ دژه به‌كتریا له كۆئه‌ندامی ھه‌رس دروست ده‌كات، ھه‌روه‌ھا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری برینی گه‌ده ده‌دات.
2ــ زه‌نجه‌فیل
خواردنی زه‌نجه‌فیل به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، گه‌ده و كۆئه‌ندامی ھه‌رس له ئازار ده‌پارێزێت.
به‌پێی ئه‌نجامی ھه‌ندێك له توێژنه‌وه‌كان، زه‌نجه‌فیل یارمه‌تی چاره‌سه‌كردرنی نه‌خۆشی برینی گه‌ده ده‌دات.
3 ــ میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ره‌نگ
به‌ھه‌مان شێوه خواردنی میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ره‌نگ وه‌ك سێ‌و، توو، شلیك، لیمۆ، پرته‌قاڵ، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری برینی گه‌ده ده‌ده‌ن چونكه مادده‌ی (فلافۆنوید)یان تێدایه.
4 ــ مۆز
مۆز مادده‌ی (Leucocyanidin) تێدایه، بۆیه خواردنی مۆز ترشی ناو گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه.
6 ــ ھه‌نگوینی مانۆكا
ھه‌نگوینی مانۆكا جۆرێكه له ھه‌نگوین كه له نیوزیلاند به‌رھه‌م ده‌ھێندرێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه دژه به‌كتریایه، ھه‌روه‌ھا ئازاره‌كانی برینی گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه.
6 ــ زه‌رده چێوه
زه‌رده چێوه تایبه‌تمه‌ندی زۆری دژ به داخوران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ھه‌وكردنی گه‌ده‌ی ھه‌یه.
7 ــ به‌یبون
به‌یبون جۆرێكه له‌و گیایانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دوو دڵی و گرژی گه‌ده و ھه‌وكردن به‌كارده‌ھێندرێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی ٢٠١٢ ئه‌نجام دراوه، به‌یبون دژ به برینی گه‌ده‌یه.
8 ــ سیر
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیر ئه‌وه‌یه دژه به‌كتریایه، ھه‌روه‌ھا سوودی بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان ھه‌یه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ساڵی ٢٠١٦ ئه‌نجامدراوه ده‌ركوتووه، خواردنی سیر رێگری ده‌كات له گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشی برینی گه‌ده، ھه‌روه‌ھا پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه خێراتر ده‌كات.
پزیشكان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه رۆژانه خواردنی دوو ده‌نكه سیر، تووشبوون به به‌كتریای (ھێلیكۆبه‌كتریا بایلۆریك) كه‌م ده‌كاته‌وه كه ده‌بێته ھۆی سه‌رھه‌ڵدانی نه‌خۆشی برینی گه‌ده.
9 ــ سوس
خوردانه‌وه‌یه‌كی میللییه كه پزیكشیان جه‌ختیانكردووه كه خواردنه‌وه‌ی سوس ئازاره‌كانی برینی گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه.
10 ــ رۆنی رووه‌كی كاكتۆس (سه‌باڕ)
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان تاقیكراوه‌نه‌ته‌وه، خواردنی رۆنی رووه‌كی كاكتۆس (سه‌باڕ)، ئازاره‌كانی برینی گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.