ساتیا نادێلا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بوو كه به‌ناوبانگترین كۆمپانیای بواری به‌رنامه‌ی و سیستمی كۆمپیوته‌ره ، نادێلا كه ئه‌ندازیارێكی هندییه، له 19-8-1967 له‌دایكبووه و یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری نا ئه‌مه‌ریكی مایكرۆسۆفته له‌مێژووی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌دا.
له شوباتی 2014 ه‌وه " ساتیا " گه‌یشتووه‌ته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مایكرۆسۆفت و جێگه‌ی ئه‌فسانه‌ی سۆفتوێر، ستیڤ باڵمه‌ری گرتووه‌ته‌وه كه بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مایكرۆسۆفت بووه .
له‌ساڵی 1988 ، چووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌بواری زانستی كۆمپیوته‌ر له‌زانكۆی ویسكۆنسن. هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌به‌ڕێوه‌بردنی بیزنس له‌سكوڵی بیزنسی زانكۆی شیكاگۆ كه هه‌ر له‌ئه‌مه‌ریكایه به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م ئه‌ندازیاره له‌ساڵی 1992 په‌یوه‌ندیكردووه به كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه. به‌درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له‌مایكرۆسۆفت، رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌به‌شی بینگی مایكرۆسۆفت وه‌رگرتووه‌و به‌شدارێكی كاریگه‌ری په‌ره‌پێدانی ئه‌و به‌شه بووه كه ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی گه‌ڕانی سه‌ربه مایكرۆسفته.
رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌چه‌ند ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی مایكرۆسۆفت وه‌ك سێرڤه‌ری داتابه‌یس و ویندۆز و چه‌ند توڵێكی تردا گێڕاوه، هه‌روه‌ها یاریده‌رێكی باشیش بووه له‌په‌ره‌پێدانی ئه‌و ڤێرژنه‌ی ئۆفیس كه پێی ده‌ووترێت ئۆفیس 365 .
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مایكرۆسۆفت له‌ساڵی 1992 هاوسه‌رگیری كردووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی خۆشه‌ویستی سه‌رده‌می قوتابخانه بووه، خاوه‌نی كورێك و دوو كچن و له‌شاری بێلێڤیوی ویلایه‌تی واشنتن ده‌ژین ، موچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 84 ملیۆن دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.