Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:18

په‌رواز کۆنسێرتێکی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌دات

زۆربه‌ى هه‌وادارانى وایان زانیووه‌ ئینتیماى حزبی بۆ حزبێكى دیكه‌ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "  په‌رواز حوسێن " به‌یانی 26 / 9 / 2018 له‌ شاری زاخۆی ده‌لال ده‌بێت و بۆیه‌كه‌م جار گه‌وره‌ترین كۆنسێرت له‌و شاره‌ ئه‌نجام ده‌دات .

ئه‌م گۆرانیبێّه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام پارچه‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكراى كردووه‌ كه‌ به‌یانی 26/9 له‌ شاری زاخۆ  بۆ یه‌كه‌مجار گه‌وره‌ترین كۆنسێرت ئه‌نجامده‌دات .

ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه‌، به‌وه‌ى پێشتر زۆربه‌ى هه‌وادارانى وایان زانیووه‌ ئینتیماى حزبیان بۆ حزبێكى تر هه‌یه‌ جیا له‌و حزبه‌ى په‌رواز بانگه‌شه‌ى بۆ كردووه ‌.

په‌رواز له‌ وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی "MBC" له‌ پڕۆگرامی " ئه‌ره‌ب ئایدڵ"ی ساڵی 2013 به‌شداری كردووه‌ ، له‌ ساڵی 1989 له‌ شاری قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه‌ و ئێستا له‌ هە‌ولێر ده‌ژی .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.