Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 06:57

کوردۆ شابان کتێبی ریفراندۆمی به‌چاپگه‌یاند

ڕیفراندۆم سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ و پارێزه‌ری داهاتووی گه‌لێك
کوردستان TV
100%


دوێنی رێكه‌وتی 24/9/2018 ده‌سته‌ی ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌ بۆنه‌ی ساڵێك تێپه‌ر بوون به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، ڕێوڕه‌سمێكی بۆ ناساندنی كتێبی "ڕیفراندۆم ، سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ و پارێزه‌ری داهاتووی گه‌لێك" و نمایشكردنی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی ساز كرد . 

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس " كوردۆ شابان " كه‌ نووسه‌ری كتێبی ریفراندۆمه‌ ، وتارێكی له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شی میوانان كرد ، دوای ئه‌وه‌ به‌ واژووی خۆی كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شی میوانان كرد و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرا .

كوردۆ ئاشكرایده‌كات ، به‌شێك له‌ بابه‌ته‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاو كردوونه‌ته‌وه‌ ، به‌ شێكی دیكه‌شیان له‌ هیچ شوێنێك بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ كتێبه‌كه‌یدا ده‌بینرێن .

جێی باسه‌ به‌شی دووه‌می رێوره‌سمه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت به‌ وێنه‌كانی كاتی ڕیفراندۆم ، له‌م پێشانگایه‌  ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ فۆتۆگرافه‌ران مه‌حموود هه‌ولێری و جه‌ماد یاد و جیهانگیر گه‌ردیی تێدا نمایش كران .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.