Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

قادری به‌ په‌یکه‌رێک رێز له‌ ژینگه‌پارێزان ده‌گرێت

رێزێكه‌ بۆ " شەریف باجوەر " و هاورێكانی
کوردستان TV
100%

عەدنان قادری  هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش له‌ شاری مه‌ریوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك رێزلێنانێك له‌ خه‌بات و تێكۆشانی  چالاكوانی  ژینگه‌پارێز " شه‌ریف باجوه‌ر " په‌یكه‌رێكی بۆ سازده‌كات .

له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ " عه‌دنان قادری " هه‌نه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاشی شاری مه‌ریوان لەپێنان ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی "  شەریف باجوەر " بۆ پاراستنی ژینگەی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت مەریوان ، کە مانگی ڕابردوو له‌گه‌ل 3 كه‌سی دیكه‌ له‌ هاورێكانی  لە کاتی کوژراندنەوەی ئاگری دارستانی مەریوان گیانیان لەدەست دا، پەیکەرێکی بۆ تاشیووه‌ .

جێی باسه‌  " ئارام بامداد " یەکێکی دیکەیه‌ لە هونەرمەندانی مەریوان  کە ڕەنگکردن و ڕازاندنەوەی ئەو پەیکەرەی لە ئەستۆ گرتووه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.