Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 06:52

ئێران رێگه‌ له‌ چاپکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆمانێک ده‌گرێت

دووەم ڕۆمانی نووسەره‌
کوردستان TV
100%

رۆمانی " سێ هەنگاو و سێدارەیەك  " كه‌ له‌ لایه‌ن نووسەری ناوداری كورد " جان دۆست " ه‌وه‌ نووسراوه‌  له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێگه‌ به‌ وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی نادرێت .

وه‌رگێرێكی كور د له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ ناوی خۆی ئاشكرانه‌كردووه‌  ئاشكرای كردووه‌ ، دەسەڵاتدارانی ئێران بەوردی چاودێری ئەم بەرهەمە ئەدەبیانە دەكەن كە ڕەهەندی نەتەوەییان هەیە و ڕێگە بەوەرگێڕان و بڵاوكردنەوەیان نادەن ، ئاماژەشی بەوە داوە كە لە ئێران تەنانەت ڕێگە بەوەرگێڕانی ڕۆمانی " سێبەری عیشق" ی محەمەد ئۆزۆنیش نەدراوە .

ئه‌م وه‌رگێره‌ كورده‌ وتیشی ، تا ئێستا لە چوار دەزگای بڵاوكردنەوەی كتێبدا داوای وەرگێڕان و چاپكردنی رۆمانەكەی جان دۆستی كردووە ، به‌ڵام هەموویان رەتیان كردووەتەوە و رایانگەیاندووە ئەگەر بڵاوی بكەنەوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە رووبەرووی دادگاییكردن و كێشە دەبنەوە .

رۆمانی " سێ هەنگاو و سێدارەیەك "ی  جان دۆست  بەزمانی كوردی شێوەزاری كرمانجی نووسراوە و سێ جار چاپ كراوەتەوە ، هەروەها بۆ سەر شێوەزاری سۆرانی و زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە ، ئه‌م رۆمانه‌ ، دووەم ڕۆمانی نووسەری ناوبراوە ، رۆمانی یەكەمی بەناوی " مژاباد " بڵاو كردووەتەوە ، كە لەبارەی ژیان و بەسەرهاتی تێكۆشەری كورد شێخ سەعیدی پیرانە .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.