ته‌نیا 24 كاتژمێر به‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى شاجوانى ئۆكرانیا بۆ ساڵى 2018 تێپه‌ڕى كرد ، به‌هۆى فێڵكردنه‌وه لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیار نازناوه‌كه‌ى له " فیرۆنیكا دیدۆسینكۆ " وه‌رگرته‌وه .
دیدۆسینكۆ (23 ساڵ) به‌شداری له پێشبڕكێی شاجوانى ئۆكرانیا بۆ ساڵى 2018 كرد ، كه له 20 ى ئه‌یلولى ڕابردوو به‌ڕێوه چوو، دواى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كچه جوانه‌كانى كییڤ، توانى نازناوى شاجوانى ئۆكرانیا وه‌ربگرێت ، به‌بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كه، بوو به نوێنه‌رى وڵاته‌كه‌ى له پێشبڕكێی شاجوانى جیهان بۆ ساڵى 2018 كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ له وڵاتى چین، به‌ڕێوه بچێت.
به‌ڵام به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی " فیرۆنیكا "ی شاجوان و كوره‌كه‌ی له لایه‌ن دایكییه‌وه ، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بووه‌وه، كه شاجوان هاوسه‌رگیریی كردووه و منداڵێكیشی هه‌یه ، خۆشحالیی ئه‌م كچه شاجوانه كۆتایی پێهات ، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى شاجوانى پێشێل كردووه ، كه پێشتر چه‌ندین جار ڕه‌تیكردبووه‌وه، هاوسه‌رگیری كردبێت .
به‌م شێوه‌یه پێش په‌خشكردنى ئاهه‌نگه‌كه، كه بڕیاره له 30/ 9/ 2018، په‌خش بكرێت ، لیژنه‌ى دیاریكردنى شاجوان نازناوه‌كه‌یان له " فیرۆنیكا " وه‌رگرته‌وه و به به‌شداربوویه‌كی دیكه‌یان به‌خشی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.