لێژنهی كاروباری دهرهوه له كۆنگرێسی ئهمهریكا، پڕۆژه بڕیاری رێگریكردن له دهستێوهردانهكانی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراق پهسهند كرد.
كۆنگرێسی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەبڕیاردان لەسەر پرۆژەیەك كردووە كە تیایدا سزا خراوەتە سەر چەند كەسایەتیی ئێرانی، كە هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی عێراق.
لەمبارەیەوە بیل رۆیس سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاندووە كە ئەم بڕیارە ڕێگە بەدەسەڵاتدارانی ئەمریكا دەدات كە ڕێگری لە ئێران و میلیشیا كوشندەكانی بكات لەوەی چیتر دەستێوەردان لە كاروباری عێراق بكەن.
ئاماژەشی داوە ئەم میلیشیایانە هەرەشەن بۆ سەر گەلانی عێراق و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەم میلیشیایانە لە سەرەتای ئەم مانگەدا مووشەكیان لە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق گرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.