Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:21

هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بۆ سه‌رخستنی لیستی 183 ی پارتی گۆرانی ده‌ڵێن

ئه‌مشه‌و دوا ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی خۆی ئةنجامدا
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی به‌ كۆتا هاتنی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیست و قه‌واره‌ به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ، له‌ دواین رۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردندا ئه‌مشه‌و لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر پارتی دیموكراتى كوردستان دوا ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامدا.

 له‌م كه‌رنه‌ڤاله‌ جه‌ماوه‌رییه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیبێژانی شاری هه‌ولێر و كوردستان به‌ گۆرانی بۆ سه‌رخستن و پالپشتی له‌  لیستی 183 ی پارتی دیموكراتی كوردستان گروتینێكی زۆریان به‌ ئاماده‌بوانی كه‌رنه‌ڤاله‌كه‌ به‌خشی .

ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی  به‌شداریان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره‌ 183 ی پارتی دیموكراتی كوردستان بریتیبون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ " كامه‌ران سالح ، نوری گه‌رمیانی  " و چه‌ند گۆرانیبێكی دیكه‌ی كوردستان .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.