Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:16

فڕۆکه‌یه‌ک به‌ 47 سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ نێو ده‌ریاچه‌یه‌ک

هاووڵاتیانی دوورگه‌كه‌ به‌ هانای رزگاركردنى گه‌شتیاره‌كانیان چوون
فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 47 سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو ده‌ریاچه‌یه‌ك
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 47 گه‌شتیاره‌وه‌ ده‌كه‌ویته‌ نێو ده‌ریاچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ دوورگه‌ى مایكرۆنیش له‌ زه‌ریاى هێمن.

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئه‌یلولى 2018، فڕۆكه‌یه‌كى جۆرى به‌وینگ 737-800 سه‌ر به‌ كۆمپانیاى فڕۆكه‌ى نیوجینییه‌ی هێڵى ئاسمانى پاپوا گاناى نوێ كه‌وته‌ نێو ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌ نزیك دوورگه‌ى مایكرۆنیشه‌ دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ له‌ رێره‌وه‌ى خۆى ده‌رچوو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى چووكى نێوده‌وڵه‌تى مایكرۆنیشه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ رێره‌وه‌ى فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى چووكى نێوده‌وڵه‌تى دوورگه‌ى مایكرۆنیشه‌ كه‌ رێره‌وێكى كورته‌ و نیوه‌ى درێژى رێره‌وى فڕۆكه‌خانه‌ى هیسرۆى نێوده‌وڵه‌تى له‌نده‌ن ده‌بێت، هاووڵاتیانی دوورگه‌كه‌ به‌ هانای رزگاركردنى گه‌شتیاره‌كانیان چوون و خۆشبه‌ختانه‌ 47 گه‌شتیاره‌كه‌ تووشى زیانى مه‌ترسى نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

جیمیى ئیمیلیو به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى چووكى نێوده‌وڵه‌تى دوورگه‌ى مایكرۆنیشه‌ گوتى: تا ئێستا هۆكاری ده‌رچوونى فڕۆكه‌كه‌ له‌ رێره‌وى خۆى نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن و هه‌موو گه‌شتیاره‌كان دواى رزگاركردنیان نێردراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستى پشكنین هه‌ندێك له‌ گه‌شتیاره‌كان به‌ سووكى برینداربوونه‌.

ئاماده‌كردن و ه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.