له‌باره‌ی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق به‌هۆی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان ڕیده‌گه‌یه‌نێت:ئه‌و كارمه‌ندانه به دوو مه‌رج تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر نوێژی هه‌ینییان به‌جێ نه‌هێنن.
د. ئه‌حمه‌د شافعی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست" كوردستان تیڤی"كه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سندوقن ده‌توانن نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام نه‌ده‌ن؟ له‌وڵامدا رایگه‌یاند :ڕوون و ئاشكرایه نوێژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی باڵغی ژیری نیشته‌جێ له زێدی خۆی و نه‌چوونی بۆ نوێژی هه‌ینی به‌بێ هیچ پاساوێكی شه‌رعی له گوناهه گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و ڕێگه پێدراو نییه".
ڕاشیگه‌یاندووه: "پێویسته موسوڵمانان كار‌و پیشه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن كه بتوانن دروشمه ئاینییه‌كانی تێدا ئه‌نجام بده‌ن".
چه‌ند كارێك هه‌ن ده‌بنه پاساوی شه‌رعی بۆ نه‌چوون بۆ نوێژی هه‌ینی و زانایان رێگه‌یان پێداوه: شافعیئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو
1- له‌و كاره‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گشتی تیا بێت، كه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رجه‌سته نه‌بێت به بێ ئه‌و كاره، به‌جێهێشتنی زیان بگه‌یه‌نێ، به‌دیلیشی نه‌بێت وه‌ك
- پزیشك له ژوری فریاكه‌وتنی خێرا، كه ناكرێ ئه‌و شوێنه به جێبێڵێت و به‌دیلیشی نه‌بێت.
- پۆلیس و پاسه‌وان و هێزه ئه‌منییه‌كان كه پارێزگاری له ماڵ و سامان و ژیانی خه‌ڵكی و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌كه‌ن له كاتی نوێژی هه‌ینی
2- كارێك كه تاقانه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی بێت، گه‌ر كارنه‌كات ژیان و بژێوی ماڵ و مناڵی بكه‌وێته حاڵه‌تی نا سروشتی و هیچ چاره‌یه‌كی نه‌بێت
ئه‌گه‌ر یه‌كێك به كرێگیرا بوو بۆ كاركردنێك، ئه‌گه‌ر بۆ نویژی هه‌ینی بڕوات كاره‌كه تێك ده‌چوو ئه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه دروسته نه‌ڕواته نوێژی هه‌ینی، هه‌روه‌ك له (تحفه و نهایه) دا فه‌رموویانه، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كاره‌كه‌ی له جۆری كڕین و فرۆشتن نه‌بێت.
3- د. ئه‌حمه‌د شافعی راشیگه‌یاندووه كه "پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كه ده‌رباره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان له ڕۆژی هه‌ینی بۆ ده‌نگدانی تایبه‌تی. گوناهیان ناگات له نه‌كردنی نوێژی هه‌ینی و ده‌توانن به‌شدار نه‌بن به دوو مه‌رج: 1.هیچ به‌دیلێكیان نه‌بێت. 2.گه‌ر شوێنه‌كانیان به‌جێ بهێڵن (چۆڵی بكه‌ن) كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌زاهه‌تی خاوێنی و پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه هه‌بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.