ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ كه به گوڕی 7،7 پله دوورگه‌ی سولاوێسی ئیندۆنێزیا هه‌ژاند و ئه‌و تسونامییه‌ی كه له دوای ئه‌وه درووستبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رز بووه‌وه بۆ 384 كه‌س.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئیندۆنێزیا، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئه‌و وڵاته (BNPB)، سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆهۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌زه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 384 كه‌س.
نوگرۆهۆ باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی پچڕانی هێڵه‌كانی كاره‌با و ئینته‌رنێت له ناوچه‌كه كێشه په‌یوه‌ندیكردن دروستبووه و، تیمێكی هه‌زار و 400 كه‌سی له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن.
ئاماژه به‌وه كرا كه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و برینداران ته‌نیا پالوی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه ده‌گرێته‌وه، زانیاری ئه‌وه‌یش خرایه‌ڕوو كه له پالو سه‌دان كه‌س برینداربوون و، هه‌زاران خانووش زیانیان به‌ركه‌وتووه و رووخاون.
دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه كه له دووریی 27 كیلۆمه‌تر باكووری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی دۆنگالای به قووڵایی 10 كیلۆمه‌تردا هه‌ژاند. شه‌پۆلی تسونامی به به‌رزی سێ مه‌تر دای له شاره‌كانی دۆنگالا و پاولۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.