نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئێمه ته‌نها پیاوی شاخ و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌بووین، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێشمان له‌پێش چاوه كه زانست بووه به رێبه‌ر و رێنیشانده‌ری مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو شوێنێكدا، ده‌مانه‌وێت به خوێندن و زانست و هۆشیاری پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ببه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌شی كه دوێنێ توانجی ئه‌وه‌یان لێ ده‌داین و ده‌یانگوت كورد ببن به حكوومه‌تیش ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌ك دواكه‌وتوون و به‌جێماون كه ناتوانن به تۆزی كاروانی كوردستان بگه‌ن.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ده‌مانه‌وێت هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین به شاگوڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بێت وابكه‌ین هه‌رێمی كوردستان له تاقیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تدا سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی : دڵنیابن ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش نه‌بوایه ئێمه ئێستا لهههوارێكی دیكه و له قۆناغێكی دیكه هه‌نگاومان ده‌نا، خۆتان باش ده‌زانن كه داعش خه‌نجه‌رێكی نامه‌ردی بوو كه له گه‌لی كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درا، ئێمه له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش سه‌ری قه‌ڵغان و نووكی نیزهكه بووین، داعش ئه‌وه‌نده‌ی گورزی له كوردستاندا دا، هێنده گورزی له هیچ كوێیه‌كی دونیا نه‌داوه، خوای گه‌وره له‌داهاتوودا ده‌ریده‌خات كه كێ بوون ئه‌وانه‌ی داعشییان نارده سه‌ر ئێمه، به‌ڵام ئێوه بزانن كه گه‌لی كوردستان گوزری نامه‌ردی زۆرتریشی بینیوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوومانه ژیانێكی شیاو بۆ مرۆڤ لێره‌دا دروست بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.