دوێنی هه‌ینی ژووری هه‌واڵی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند له ٢٥ ئه‌م مانگه رۆژی پێنج شه‌ممه، تۆڕه‌كه‌یان له‌لایه‌ن گروپێك له هاككه‌ران هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و زانیاری ٥٠ ملیۆن هه‌ژماری ئاشكرابووه.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی كه‌لێنێكی ئاسایش له تایبه‌تمه‌ندی “View As “ كه ڕێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی هه‌ژماره‌كانیان لای به‌كارهێنه‌رانی دیكه ببینن.
تاكوو ئێستا فه‌یسبووك نازانێت كێن و له‌كوێن ئه‌وانه‌ی به‌وكاره هه‌ڵساون، به‌ڵام ڕێ و شوێن و چاره‌سه‌ریان گرتۆته‌به‌ر و ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌مه‌وبه‌دوا هه‌ركات بینیان هه‌ژمارێكی زیاتر كهوتوهتهبهر ئه‌و هێرشه، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستده‌كه‌ن به‌چاره‌سه‌ر كردنی.
وه‌ك ڕێنمایش بۆ به‌به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند پێویست ناكات ژماره‌ی نهێنی و ئیمه‌یڵ بگۆڕن. وه ئه‌وانه‌شی كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناتوانن بچنه‌وه ناو هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌یان، ده‌توانن بچنه به‌شی یارمه‌تی له‌وێ چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
وه ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت دڵنیاببنه‌وه له سه‌لامه‌تی و پارێزراوی هه‌ژماره‌كه‌یان، ده‌توانن بچنه به‌شی Security and Login له‌وێ هه‌موو ئه‌و شوێن و ئامێرانه ببینن كه هه‌ژماری فهیسبووكهكهیانی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستیان بوو هه‌ر كامێكیان بسڕێته‌وه ده‌توانێت په‌نجه له چوونه ده‌ره‌وه ” Logout ” بدات..
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.