Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:12

سووده‌کانی بیرکاری له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا چییه‌ ؟

ئه‌گه‌ر له‌ بیركاری بزانین، هیچ كه‌س ناتوانێ فێڵمان لێ بكات
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه‌ وانه‌ی بیركاری سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری قوتابیان له‌ گشت سته‌یگه‌كانی  " stage " خوێندن حه‌ز له‌م وانه‌یه‌ ناكه‌ن و به‌ بابه‌تێكی گران  بۆ تێگه‌یشتن له‌ قه‌له‌می ده‌ده‌ن .

ماڵپه‌ری " مه‌وزووع " ی عه‌ره‌بی ژماره‌یك له‌ سووده‌كانی بیركاری له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا بیرده‌خاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ جگه‌ له‌و سوودانه‌ی كه‌ بۆ زیره‌كی مێشك و گه‌شه‌كردنی ئاستی ڕۆشنبیری هه‌ر تاكێك پێویسته‌ ، یارمه‌تی یاریزانان ده‌دات به‌ ڕاستترین ڕێ یارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و به‌هۆی زانینی شێوازه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌كانیانه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی ناو یاریگا تێبگه‌ن و تۆپ بۆ لای گونجاو هه‌ڵده‌ن .

ئه‌م مالپه‌ره‌ سوودێكی دیكه‌ی بیركاریمان بۆ روونده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ یارمه‌تیمان ده‌دات له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا  بتوانین به‌ باشترین شێوه‌ بازاڕ بكه‌ین و پێداویستییه‌كانمان به‌ پاره‌ی خۆیان بكڕین، ئه‌گه‌ر له‌ بیركاری بزانین، هیچ كه‌س ناتوانێ فێڵمان لێ بكات و نرخی هه‌ڵه‌مان پێ بڵێت .

بیركاری له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت و  پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بیركارییانه‌ بڕی پێداویستییه‌كان ئاماده‌ بكه‌ین و له‌ ژه‌مه‌كه‌ماندا به‌كاری بهێنین، ده‌نا بڕه‌كان گونجاو نابن و خواردنه‌كه‌ به‌ده‌ستمانه‌وه‌‌ ئاماده‌ نابێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌ جوانی له‌ خه‌رجییه‌كانی چوونه‌ گه‌شتت تێبگه‌ین و پێش ئه‌وه‌ی بڕۆین، بڕه‌ پاره‌ی گونجاومان لابێت، ئه‌گه‌ر نه‌بوو نه‌ڕۆین، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ نه‌بین . 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.